حکومەتی ههرێم چەند بڕیارێكی گرنگی لەبارەی پارێزگای هەڵەبجە دەرکرد.
خواكوڕك
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێم به سهرۆكایهتی (نێچیرڤان بارزانی) کێشەکانی پارێزگای هەڵەبجە یەکەم بڕگەی کارنامەی کۆبوونەوە بوو، كە تیایدا چەند بڕیار دەرکران.
لە دانیشتنی ئەمڕۆ 16 /3/ 2017 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کێشەکانی پارێزگای هەڵەبجە یەکەم بڕگەی کارنامەی کۆبوونەوە بوو، لە دانیشتنەكەدا چوار بڕیار دەرکران كه ببریتی بوون لهم بڕیارانهی خوارهوه:-
1/راسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناردنی ناوی پاڵێواراوان بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە بەپێی ماددەی 2 لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ئەندامەکانی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەستنیشان دەكرێن و لایەنە سیاسییەكان ڕێككەوتوون لەسەر دابەشكردنی ئەندامانی ئەنجومەنەكە لە ڕۆژی 12ی ئازاری 2017، بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەن پەسەند بکرێت.
2/جیاكردنەوەی دارایی پارێزگای هەڵەبجە لە دارایی پارێزگای سلێمانی، بەپێی ماددەی 8 لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگاكە خاوەنی بودجە و سەربەخۆیی دارایی خۆی دەبێت هاوشێوەی پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان، یاساكەش ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵە.
3/ ڕاسپاردنی وەزیرەكان بۆ دراسەکردنی کردنەوەی بەڕێوەبەرایتییە گشتییەکان کە تا ئێستا دەستبەکارنەبوون، بەپێی ماددەی 9 لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگاكە هاوشێوەی پارێزگاكانی تر مامەڵە دەكرێت و سەرجەم بڕگەكانی یاسای پارێزگاكانی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، تا ئێستاش بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەت بۆ پەروەردە، كشتوكاڵ، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، شارەوانییەكان، كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە دەستبەکاربوون.
4/سەرەڕای پەسەندكردنی پارێزگابوونی هەڵەبجە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی ژمارە 568 لە 31/12/2013، بڕیاری تەشریعیی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 11ی ساڵی 1999 تایبەت بە (إستحداپ)كردنی پارێزگای هەڵەبجە و بەپێی ماددەی 141 لە دەستووری عێـراق گشت ئەو یاسایانەی لە هەرێمی كوردستان كاریان پێكراوە لە پێش ساڵی 2005 بەردەوام دەبن لەسەر كارپێكردنیان و سەرەرای هاتنی ناوی هەڵەبجە لە یاسای بودجەی فیدرالی، بەڵام لەسەر ئاستی حکومەتی فیدڕال هەنگاوی پێویست نەنراوە، بە تایبەتی بابەتەكانی پەیوەندیدار بە ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، كارتی نیشتمانی، فۆرمی خۆراك، تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابنرێت و جیابكرێتەوە لە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری ناوخۆ راسپێردرا بۆ سەردان و پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵی.