كه‌مال محه‌مه‌د: له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ٧٩٠ پڕۆژه له سێكته‌ری كاره‌با جێبەجێ کراوە
بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی دەکات و ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:
وه‌زاره‌تی كاره‌با وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزارییه و په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و داموده‌زگه‌كانی میری هه‌یه. بەپێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەرلەمان پێشكه‌ش كرد و ده‌نگی له‌سه‌ر درا، تێیدا ئاماژه‌ی بە چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی كاره‌با کرد و ئێمەش ئه‌و كارنامه‌یه‌مان كرده پلان بۆ وه‌زاره‌ت، له‌سه‌ر هه‌ر سێ سێكته‌ری سه‌ره‌كی، سێكته‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و دابه‌شكردن و گواستنەوە.
له بوارێ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌م كابینه‌یه‌دا له ماوه‌ی سێ ساڵدا ٦١٥ مێگاوات كاره‌بامان زیاد كردووه، وێستگه‌ی خه‌بات ٣٠٠ مێگاوات و گه‌رمیان ١٦٥ مێگاوات و ١٥٠ مێگاواتی تر له هه‌ردوو یه‌كه‌ی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان.
هه‌روه‌ها چه‌ندین پڕۆژه‌ی تریش له مانگی تەمموز تاوه‌كوو مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ونه كار، كه یه‌كێك له‌وان ٥١ مێگاواتی تاسڵووجه‌یه، سێ ٢٩ مێگاواتی كه ده‌كاته ٨٧ مێگاوات، هه‌روه‌ها وێستگه‌ی دێره‌لووك ٣٧ مێگاوات كاره‌با بەرهەم دێنێت، هه‌روه‌ها ٥٠٠ مێگاواتی بازیان کە دەکاتە ٦٧٥ مێگاوات له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا دێته ناو تۆڕی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له سێكته‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا ئێمه توانیومانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی بواری مه‌حه‌تات و هێڵی ١٣٢ و ١٣٣ كه‌ی ڤی ئه‌نجام بده‌ین، له‌وانه ٦٠ پڕۆژه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی ٢٩٤ ملیۆن دۆلار ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها ٧٣٠ پڕۆژه‌ی تر له بواری دابه‌شكردنی كاره‌بادا جێبەجێ کراوە، به گوژمه‌ی ٨٢،٦ ملیۆن دۆلار، سه‌رجه‌می ئه‌و پڕۆژانه ٧٩٠ پڕۆژه‌ن، كه له ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌نجام دراون به گوژمه‌ی ٣٧٧،٣ ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی تری یه‌كجار گرنگ ئه‌ویش پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك بوو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی ٢٥٣ ملیۆن دۆلار، ئه‌و پڕۆژه‌یه له ساڵی ٢٠١٧ـدا گرێبه‌ستی بۆ كرابوو و له‌و كابینه‌یه‌دا چووه بواری جێبه‌جێكردن. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا كۆنتڕۆڵكردن و ڕێكخستنی كاره‌بایه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادكردنی داهاتی كاره‌بایه، به ئه‌نجامی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئێمه توانیومانه كاره‌با چوار ئه‌وه‌نده به‌رامبه‌ر بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه تماشا بكه‌ین داهاتی وه‌زاره‌ت له ٢٩١٨ـدا ٢٨٩ ملیار دینار بووه، به‌ڵام له ٢٠١ـدا توانیمانه بیگه‌یه‌نینه تریلیۆنێك و ٢٦٥ ملیار دینار، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی كاره‌با تێچووی یه‌كه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ئێمه توانیومانه له میانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا ٣٧% تێچووی یه‌كه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌م بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر تماشا بكه‌ین له ٢٠١٨ـدا تێچووی یه‌ك یه‌كه ١٢٨ دینار بووه، به‌ڵام له ٢٠٢٢ـدا له ماوه‌ی پێنج مانگدا ئێمه توانیومانه بیكه‌ینه ٨٠ دینار، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی تره له تێچووی كاره‌بادا ئه‌نجام دراوه له‌م كابینه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها زیادكردنی كاته‌كانی پێدانی كاره‌با ئه‌گه‌ر تماشا بكه‌ین له ٢٠١٨ـدا 12 كاتژمێر و ٥٤ خوله‌ك كاره‌با هه‌بووه، به‌ڵام له ٢٠٢١ توانیومانه بیگه‌یه‌نینه ١٧ كاتژمێر ، كه هه‌ر چه‌نده ئه‌وه له ئاست خواستی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه كاته‌كانی پێدانی كاره‌با زیاتر بكه‌ین، له بابه‌تی كێشه‌ی سووته‌مه‌نیدا وه‌زاره‌تی سامه سروشتییه‌كان له هه‌وڵ دایه له ساڵی ٢٠٢٣ بابه‌تی سووته‌مه‌نی چاره‌سه‌ر بكات.
ساڵی ٢٠١٨ ئه‌و بگۆڕانه‌ی سووتاون هەزار و ٤٩٣ محه‌وه‌یله بوون، له سه‌رجه‌می ٤٨ هەزار و ٨٥٣ محه‌ویله‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تماشا بكه‌ین له ٢٠٢٢ـدا بووه‌ته ٣٣٥ محه‌ویله له سه‌رجه‌می ٥٨ هەزار و ٧٢٥ محه‌ویله‌دا، بۆیه ده‌توانین بڵێین له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێژه‌ی سووتان یه‌كجار كه‌م بووه.
به ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه ئێمه توانیومانه كاتژمێره‌كانی كاره‌با به‌ره‌و باشتر ببه‌ین و خواستمان ئه‌وه‌یه به‌ره‌و ٢٤ كاتژمێری به‌رین، كه ئه‌وه هه‌موو هه‌وڵی ئێمه‌یه