عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمار بكات
لە دوای کۆبوونەوەی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ، بڕیاردرا عێراق جیاوازتر لە ڕابردوو هه‌ڵوێستی سیاسی و مه‌یدانی له ئاستی جیاواز بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر.
میدیا فەرمییەکانی عێراقی ئاشکرای دەکەن هه‌ریه‌ك له مستەفا کازمی ، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نووری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، فالح فه‌یاز راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق و ژماره‌یه‌كی دیكه سه‌ركرده‌ی دیاری عێراقی لەو کۆبوونەوەدا لەیەنە سیاسییەکاندا بەشدار بوون و بڕیارەکان بە پشتیوانی هەموولایەک دراوە .
واتە عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمار دەکات .