هۆشیار زێباری: لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەش لەبارەی تۆپبارانەكە پێك بێت

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، تۆپبارانەكەی دوێنێی زاخۆ بە تۆپی 155 ملمی سوپای توركیا ئەنجام دراوە و پێویستە بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە، لیژنەیەكی هاوبەشی كوردستانی، عێراقی و توركی بێتە پێكهێنان.

 

زێباری لە تویتێك نووسیویەتی، ئەوەی بەرپرسانی توركیا لە كردنە ئامانجی هاوینەهەوارێكی گەشتیاری لە زاخۆ لێی تێناگەن، ئەوەیە هەموو شەهید و بریندارەكان عەرەبی عێراقی خەڵكی باشوورن و بۆ گەشتیاری هاتوونەتە دوورترین خاڵی وڵاتەكەیان.

 

زیاتر گوتی، بۆردمانەكە بە تۆپی 155 ملیم بووە و رەنگە لەناو خاكی توركیاوە كرابێت، بۆیە باشترە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی عێراقی- توركی – هەرێمی كوردستان لەو بارەوە پێك بهێنرێت.

Back to top button