ئەمڕۆ رووسیا و ئۆكراینا رێكه‌وتنێک واژوو ده‌كه‌ن … کاریگەری لەسەر نرخی دانەوێلە لە جیهان دەبێت
ئه‌مڕۆ رووسیا و ئۆكراینا رێكه‌وتنی هه‌نارده‌ی گه‌نم بۆ جیهان له ئیسته‌نبۆڵ واژوو ده‌كه‌ن
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رای گەیاند،” به ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆماری توركیا، سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی رووسی و ئۆكراینی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئیسته‌نبۆڵ مه‌راسیمی واژووكردنی رێكه‌وتنی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له باره‌ی ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنی گه‌نم بۆ جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكراینا، نرخی دانه‌وێڵه له جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئۆكراینا سه‌رچاوه‌ی دانه‌وێڵه‌ی جیهانه.
ئه‌م رێكه‌وتنه بۆ ده‌رهێنانی بیست ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینایه له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانیه‌وه بۆ جیهان، ئه‌مڕۆ له توركیا واژوو ده‌كرێت.