كەشێكی فێنك دەست پێ دەكات
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرمی بە تەواوی دادەبەزن و كەشوهەوا فێنك دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند:” ئەمڕۆ پلەكانی گەرمی دابەزینێكی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 41 دەبێت، لە سلێمانی 40 دەبێت، لە دهۆك 40 دەبێت و لە هەڵەبجە 41 دەبێت و لە كەركووك 43 دەبێت.
بۆ سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 40
سلێمانی : 39
دهۆك : 40
كەركووك : 43
هەڵەبجە : 40
سۆران : 39
راپەرین : 40
گەرمیان : 45