رووسیا و ئۆکراینا لەبارەی هەناردەکردنی گەنم رێککەوتن 

کەمێك پێش ئێستا لە ئیستەنبووڵ بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز و رەجەب تەیب ئەردۆغان رووسیا و ئۆکراینا لەبارەی هەناردەکردنی گەنم بۆ جیهان رێککەوتن.

لە دوای واژووکردنی رێکەوتنەکە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، “بەبێ ئەم رێککەوتنە ناتوانین سەقامگیری خۆراک بپارێزین، بۆیە پێیوستە ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت”.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنەکە گوتی: کارێکی زۆرمان بۆ ئەو رێککەوتنە ئه‌نجام دا. لەم رۆژانەدا هەناردەی دانەوێڵە دەستپێدەکاتەوە و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌وه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی برسییه‌تی.

 

سەرۆک کۆماری تورکیا گوتیشی “پلانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا هەیە و هەناردەی گەنم لە ئیستەنبوڵەوە دەگەیه‌نینە جیهان”.

Back to top button