گرۆسی: وڵاتێک ئامانجی سەربازی نەبێت بەرێژەی 60٪ پیتاندنی یۆرانیۆم ناکات  

 

 

لە کاتێکدا کە سیاسەتمەدارانی رۆژئاوا گریمانە دەکەن سەبارەت بە خواستی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ JCPOA، سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی بە ئاماژەدان بە پیتاندنی 60٪ی ئێران وتی: وڵاتێک کە ئامانجی سەربازیی نەبێت تا ئەم ئاستە پیتاندنی یۆرانیۆم ناباتە سەرێ

 

 

رافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئێلپایس”ی ئیسپانی کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، نیگەرانی خۆی لە “ئاستی چاودێری سنووردار”ی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەربڕی.

 

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژەدان بە ئاستی پیتاندنی لەسەدا 60 کە ئێستا ئێران دەیکات، وتی: ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێران خەریکی دروستکردنی چەکی ئەتۆمییە. بەڵام وڵاتێک کە ئامانجی سەربازیی نییە، لە سەدا 60پیتاندن ئەنجام نادات.”

Back to top button