وەزیری دەرەوەی عێراق : تورکیا تۆپبارانەکەی زاخۆی ئەنجامداوە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: بەپێی زانیارییەکان تورکیا تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆی ئەنجامداوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا گوتی: “بەپێی زانیارییەکان تورکیا تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ-ی سنووری زاخۆی ئەنجامداوە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆک ئەرکانی سوپا، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق لە کۆبوونەوەدایە.
Back to top button