مه‌سرور بارزانی: نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له ئارادان

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه به‌غدا، زۆر بابه‌تمان هه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كۆمانده‌كاته‌وه و ئه‌و بابه‌تانه‌شی ناكۆكیمان له‌سه‌ری هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له ئارادان، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش له خزمه‌تی سه‌رتاسه‌ری عێراقه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه”.