پارێزگاری هەولێر : بڕیارێکی گرنگ لە پێناو بەرژەوەندیی پیشەوەران دراوە
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ “دەزگای میدیای خواکوڕک” ئاشکرای دەکات ، بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندیی ئەوپیشوەرانە دراوە کە پێشتر زەوی و موڵکیان لە حکومەت بە گرێبەست وەرگرتووە .
ئۆمێد خۆشناو لەمبارەوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕک -ی ڕاگەیاند
دەربارەی ئەو زەوی و موڵکانەی پێشتر بە گرێ بەست بە پیشەوەران درابوو، بریارێکی تایبەتمان دەرکرد کە لە ناوەرۆکەکەی بەم شێوەیە؛ ئهو زهوی و موڵكانهی پێشتر بهپێی گرێبهستێك به پیشهوهران دراون، جارێكی دیكه ناخرێنهوه زیادكردنی ئاشكرا، بهڵكوو ههموو سێ ساڵ جارێك بهپێی بارودۆخ و سهردهم، كرێی موڵكهكان لهسهر خاوهنهكانیان دیاری دهكرێت.
ئۆمێد خۆشناو هەر لەم لێدوانەدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ، سەبارەت بە چۆنیەتی بڕیارەکە ڕوونکردنەوە دەدات و گوتی :
ئەو بڕتارە لە دوای وەرگرتنی ڕای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، لەسەر بڕگەی سێیەمی مادەی 23ی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021، سەبارەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، هەموو ئەو پیشەوەرانەی، کە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی، یاخود شارەوانییەکانەوە مۆڵەتی کاریان پێ دراوە و بەبێ زیادکردنی ئاشکرا زهوییان لە حکوومەت وەرگرتووە و کردوویانە به کارگە، یاخود لە موڵکی دەوڵەتدا کرێنشینن و بەردەوامن لەسەر پیشە و کاری خۆیان.
پارێزگاری هەولێر هەروەها ئاماژە بەوە دەکات بەپێی ئەو گرێبەستەی، کە یەکەمینجار لەنێوان ئەوان و فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکوومەتدا كراوە، هیچ پیشەوەرێک یان خاوەن کارگەیەک جارێکی دیكه ئەو موڵکەی له دهوڵهت وهریگرتووه و کرێنشینە تێیدا، یان ئەو زهوییهی کە پێی دراوە و کردوویەتی بە کارگە، ناخرێتەوە زیادکردنی ئاشکرا…