حکومەتی هەرێمی کوردستان 32 ملیار دیناری بۆ پرۆژەکانی بەردەڕەش خەرج کردووە

 

قایمقامی قەزای بەردەڕەش  لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەان ئاشکرای دەکات ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوژمەی ٣٢ ملیار دیناری بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای بەردەڕەش خەرج کردووە و دەشڵێت، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ دەچنە واری جێبەجێکردنەوە.

 

ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی بەردەڕەش،  لەو لێدوانەیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ”لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارەیەکی زۆر بۆ قەزای بەردەڕەش خەرج کراوە و پڕۆژەکان ئێستا بە دوو قۆناغ کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە، لەوانەش بە گوژمەی ١٤ ملیار دینار پڕۆژەی جوراوجۆر جێبەجێ دەکرێن و ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە بە گوژمەی چوار ملیار و نیو خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە.”

لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ”بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی خزمەتگوزاری بخرێنە واری جێبەجێکردنەوە، کە بە گوژمەی نزیکەی ١٤ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن و کۆی پارەی خەرجکراو بۆ پڕۆژە نوێیەکانی بەردەڕەش ٣٢ ملیار دینارە.”

 

لە کۆتییشدا ئیسماعیل مستەفا ڕوونیشی کردەوە: ”پڕۆژەکانی بەردەڕەش بەسەر سنووری قەزاکەدا دابەش کراون و ھەموو بوارەکانی تەندروستی و پەروەردە و ڕێگاوبان و خزمەتگوزاریی گشتی لەخۆ گرتووە، بەتایبەتی چەند ڕێگەیەکی ستراتیژی لە بەردەڕەش جێبەجێ دەکرێن و لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزاکە کاریگەرییان دەبێت.”

Back to top button