سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە

 

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدڕاڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت

 

Back to top button