سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بۆ سەرۆککۆماری ئێران دەنێرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/07/20220723_231724.png)
لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆکی حکومەت هاوخەمی لە گەڵ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی ئێران دەردەبڕێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ شەممە 23 ی تەمموز، لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئيبراهيم ڕەئیسی ، هاوخەمی خۆی لە گەڵ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی لافاوەکانی شاری ئیستهبانی سەر بە پارێزگای فارس-ی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی چەندین کەس .
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی بە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵکی ئێران بەگشتی گەیاند بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بەبەهەشت شاد بكات و سەبرو ئارامییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.