جێگری پارێزگای هەڵەبجە داوای لێبوردن لە پارتی دەكات

خواكوڕك

پاش ئەوەی بەرپرسی پارتی لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی و هەڵەبجەدا بەشداری بۆنەی یادی كارساتباری هەڵەبجەی كرد، و پاش مانەوە بۆ نیو كاتژمێر شوێنی دانیشتنی بۆ دیاری نەكرا لە بۆنەكە، ئەدهەم بارزانی لە بۆنەكە پاشەكشەی كردوو، جێگری سەرۆكی پارێزگای هەڵەبجە، داوای لێبوردنی لە پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەدهەم بارزانی كرد”.

لە روونكردنەوەیەكدا كە لەمیدیاكانی یەكێتی بڵاو كراوەتەوە، کاوە  عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە رایدەگەێنێت، کە  حاڵەتەکە  بە ئەنقەس نەبووە، بەڵکو لەلایەن ھەندێک لەبەرپرسانەوە شوێنەکان گۆڕاون و ھەر کەس و لایەنێکیش نیگەران بوبێت داوای  لێبوردن دەکەین.

شایانی باسە ئەمرۆ لە بۆنە ساڵیادی كارەساتی هەڵەبجە شوێن بۆ هەریەكە لە شاندی پارتی و فەرماندەی باڵای هێزی پێشمەرگە و سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان دیاری نەكرابوو، ئەمەش نارەزایەتی تووندی خەڵك و لایانگرانی ئەو دوو حزبەی لێكەوتەوە، هەردوو حزب پاش رێزگرتن لە بۆنەكە، شوێنی بۆنەكەیان بەجێ هێشت”.

 

Back to top button