راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

 

ئەمڕۆ ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢، لە روداوێکی نەخوازراودا، مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی، هەڵیان کوتاوەتە سەر (پ.م ئەیمەن عەبدی جاسم) پێشمەرگەی لیوای ٩ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوور لە هەموو عورف و یاسایەک، ئەم مەفرەزەیە زۆر بەشێوەیەکی ناشیرین سوکایەتیان بەو پێشمەرگەیە کردووە و کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجام داوە.
ئێمە رایدەگەیەنین: کە ئەم کردەوەیە جێگای قبوڵ کردن نیە، داوا لە هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک دەکەین، کە دەست بەجێ، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێک بهێنن و تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، بۆئەوەی هیچ کەس و لایەنێکی تر هەوڵ نەدات ئەم جۆرە کردەوە ناشیرنانە دووبارە بکاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢

Back to top button