محەمەدی حاجی مەحموود: تەنیا دابەشبوون چارەسەری کێشەکانی عێراق دەکات
سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا جارێکی دیکە نیاز پاکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پیشاندایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام بە بڕوای من تەنیا دابەشبوون چارەسەری یەکجاری کێشەکانی عێراق دەکات.
محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتێكی هەواڵەکانی کەناڵی کوردستان24 رایگەیاند، بۆ چارەسەر کێشەکانی عێراق کۆنفیدراڵییە یان دابەشبوونی عێراق بەسەر سێ هەرێم، چونکە لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق بەردەوام کێشە هەبووە لەنێوان پێکهاتەکان، هەر پێکهاتەیەک لە بەغدا دەسەڵات دەگرێتە دەست، دەیانەوێت دەستبەسەر هەموو عێراقدا بگرن، تەنیا دابەشبوون چارەسەری کێشەکانی عێراق دەکات.