مەزڵووم عەبدی کوژرانی جێگرەکەی بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیا راگەیاند
ژیان عەفرین، جێگری مەزڵووم عەبدی لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا لە نزیک قامشلۆ کوژرا.
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات تویتێکدا بڵاویکردۆتەوە دەڵێ، هێرشەکە لە لایەن تورکیاوە بووە و پەژارەی خۆی بۆ ئەو هێرشە راگەیاند، ناوی ئەو دوو شەڕڤانەی لەگەڵ ژیان کوژراون رۆژ و بارینە کە پاسەوانییان لە ژیان عەفرین کردووە.
مەزڵووم باسی لە گرنگی پێگەی ژیان کردووە و دەڵێ ئەو سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاری کردووە و دژی داعش جەنگاوە.