سەڵاحەدین بەهادین: راستە رەخنەمان هەیە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵام لاوازكردنی جێگای قبوڵكردن نیە

خواكوڕك

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لەمیانی كۆڕێكی دا رایدەگەێنێت، كە راستە ئەوان رەخنەیان هەیە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵام هەوڵدان بۆ لاواز كردنی كوردستان، جێگای قبوڵكردن نیە و خیانەتێكی نەتەوەییە، و دەبێت پەكەكە هەستیار بێت لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان، دەبێت پاشەكشە بكاتـ”.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەشلێت، پەكەكە كارێكی باشی كرد كاتێك بەفریای شنگال هات، بەڵام ئەوە بەو مانایە نیە دەست بەسەر ناوچەكە دابگرێت، لەهەرێمی كوردستانی دابرێنێت، و دەلێت ئەو کارە ھەڵەیەی پەكەكە لەشنگال دەیکەن، نە سەردەگرێت و نە دروستیشە ئەگەر بیەوێ بەشێک لە کوردستان بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی، کارێکی ھەڵە دەکات، هەروها گوتیشی:” ئەوەی لەشنگال دەگوزەرێت، جێگەی داخەو گەلی ئێمە عیبرەت لەکورد کوژی وەرناگرێت و ھەر جارەو بەشێوەیەک بەردەوامە، ھەموو لایەکیش خۆی بەحەق و بەرامبەر بەناحەق دەزانێت، بەڵام ناکۆکییەکان بەمشێوەیە چارەسەر نابن”.

هەروەها سەڵاحەدین بەهادین دەشلێت تاكە رێگا لەبەردەم پەكەكە گفتوگۆیە، نابێت چەك جێگای گفتوگۆ بگرێتەوە چونكە میللەتی ئێمە لەشەری ماڵوێرانی ناوەخۆی ئازاری زۆری چێشتووە، هەروەها هۆشداریش دەدات و دەلێت ھیچ زەمانەتێک نییە شەڕی ناوخۆ دووبارە نەبێتەوە، بۆیە پێویستە ھەموولایەک بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت بکەن و هەستیار بن، چونكە شەری ئەم پرسە هەستیارە”.

لەبارەی سەربەخۆی كوردستان، سەڵاحەدین بەهادین دەلێت سەربەخۆی كوردستان پێویستە كاری بۆ بكرێت لەبواری یاسایی و رێوشوێنی بۆ بگیرێتە بەر، نابێت بەهۆی چاكسازی پرسی سەربەخۆ بوەستێنرێت، دەبێت هەردوو پرۆسەكە بەیەكەوە بەرێوە بچێت، هەروەها دەلێت پرسی سەربەخۆییش دەبێت کاری بۆ بکرێت و رێوشوێنی یاسایی بۆ بگیرێتەبەر، مامەڵەی جدیی لەگەڵ ناوخۆو بەغداو ناوچەکەو نێودەوڵەتی بۆ بکرێت، نابێت ھیچ کامیان بوەستێنین بەدیار ئەوی ترەوە هەروەها باس لەوەش دەكان كە پرسی سەربەخۆی كوردستان بابەتێكی نەتەوەی و ئاواتێكی لەمێژینەی گەلی كوردستانە بۆیە ناكرێت بوەستێنرێت بە بیانووی چاكسازی”.

 

Back to top button