بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
وەکو فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان نیگەرانی قوڵمان ڕادەگەیەنین بەهۆی کاری نامرۆڤانەو ناشیرین کە بەرانبەر پێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی لەلایەن چەند کەسێکی حەشدی شەعبی ئەنجامدرا.
ئەم کارە دوورە لەهەموو بەها مرۆڤایەتییەکان و لەگەڵ هیچ پەیامێکی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستانە یەکانگیر نییە،بەتوندی دژی هەموو ئەم کارە ناشیرین و نەشازو بێزراوانەین و دەبێت هیچ کاتێکی دیکە بەرانبەر بە هیچ کەس دووبارە نەبنەوە.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
۲٤ـی تەممووزی ۲٠۲۲