شای ئوردن: گۆڕانکاری لە ڕەفتارەکانی ئێران بۆ هەمووان باشە

 

شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن رایگەیاند، ئەو وڵاتە رووبەڕووی “هێرشی بەردەوام” دەبێتەوە لەلایەن “میلیشیای پەیوەندیدار بە ئێرانەوە” لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەی. هەروەها ئیدانەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک کرد کە ئوردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی کردۆتە ئامانج.

 

عەبدوڵڵای دووەم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلڕەئی کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی تەمموز بڵاوی کردووەتەوە، هەروەها ئێرانی بە “دەستوەردان لە وڵاتانی عەرەبی” تۆمەتبار کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئوردن “ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوامی میلیشیاکانی پەیوەست بە ئێران دەبێتەوە لەسەر سنوورەکانی”.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: گۆڕانكاری له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران بۆ هه‌موو لایه‌ك باشه‌. روونیشیكرده‌وه‌: “ئۆردن وه‌ك وڵاتانی تری عه‌ره‌بی، هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئێراندا دروست بكات له‌ رووی رێزگرتن له‌ یه‌كتر، دراوسێیه‌تی باش، رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری وڵاتان و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ كاروباره‌كانیاندا”.

Back to top button