پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە جێگیرکردنی سوپای عێراق لە سنوورەکان بڕیاریدا

 

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە دێرینەکان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بەهیچ جۆرێک لە گەڵ جێگیرکردنی سوپای عێراقدا نین لە سەر سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا .

 

ریڤینگ هرووری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان،ئاماژە بەوە دەکات ، ئەگەر نیەتیان پاکە، با سێ لیوای دیکەی هێزی پاسەوانی سنوور دروست بکەن و ئەوان لەسەر سنوورەکان جێگیر بکرێن چونکە ئێستا سێ لیوای هێزی پاسەوانی سنوور کە لە رووی ئیدارییەوە سەر بە حکومەتی بەغدان، ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی کوردستانیان لەسەر شانە، بەڵام رووداوەکەی پەرەخ، بەرپرسانی بەغدای هاندا بۆ ئەوەی بیر لە جێگیرکردنی هێزی سوپای عێراق لە سنوورەکانی کوردستان بکەنەوە.

Back to top button