بە هۆی هێرشی چەکدارانی داعش چەندین کەس کوژران

 

بە هۆی هێرشی چەکدارانی داعش لە شەوی ڕابردوودا 7 کەس کوژران .

 

چەکدارانی داعش شەوی ڕابردوو لە پارێزگاکانی دیالە ، بەغدا ، کەرکووک و سەلاحەدین چەند هیرشێکیان ئەنجامدا کە بەو هۆیەوە 7 کەس کوژران و 23 کەسیش بریندار بوون .

 

لەمبارەوە نیهاد ئەحمەد ، وتەبێژی پۆلیسی دیالە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان هەواڵی ئەو هێرشانە پشتڕاست  دەکاتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات 3 چەکداری داعشیش لەو هێرشانەدا کوژراون و تەرمەکانیان لە بەر دەستی هێزە عێراقییەکاندایە

Back to top button