كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی کوردستانی ئێران هەواڵی دەستگیركرانی ژمارەیەك پێشمەرگەکانی پشتڕاست دەکاتەوە
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ، لە راگەیاندراوێكدا دەستگیركرانی ژمارەیەك پێشمەرگەی حیزبەكەی لەلایەن هێزە ئاسایشییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشكراكرد.
رۆژانی رابردوو هێزە ئاسایشیییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیركرانی 10 چەكداری لەناوچەكە راگەیاند بوو.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە
ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.
سەبارەت بەم ڕووداوە ،لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.