وەزیری بەرگری عێراق : هێرشەکەی سەر گوندی پەرەخ بە تۆپی قورسی 155 ملیمی ئەنجام دراوە

 

وەزیری بەرگری عێراق ئەنقەرە بە تاوانبار و بەرپرسی کوژرانی هاووڵاتیانی عێراقی دەزانێت لە گوندی پەرەخ

جومعە عناد  ئاماژە بەوە دەکات ئەنقەرە بەدەم داواکاری بەغدا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سەربازگەی زیلکانەوە نایەت، ئەو هێزەشی لە سەربازگەی زیلکان جێگیرکراوە، لیوایەکە و 20 کیلۆمەتریش سنووریان بەزاندووە.

 

هاوکات ” عناد “ئاماژە بەوە دەکات ، چەکدارانی پەکەکەش دۆخی ناوچە سنووریەکانیان قۆستووەتەوە و هاتوونەتە نێو خاکی عێراق.

لە کۆتیی لێدوانەکەیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وەزیری بەرگری عێراق گوتی :  تورکیا لە بۆردومانەکەی گوندی پەرەخ تۆپی قورسی جۆری 155 ملیمی بەکارهێناوە و ئەنقەرە بەرپرسە لە کوژرانی هاووڵاتیان لە پارێزگای دهۆک.

.

Back to top button