مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی ” گۆڕان ” دەکات

 

بە بۆنەی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان ، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەو بزووتنەوەیە دەکات .

لە بەشێک لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە ،رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، هەروەها جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان

 

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ(١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان:

 

بەڕێزان/ رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان..

 

بە بۆنەی (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.

 

ئێمە لە کاتێکدا ئەویادەتان پیرۆز دەکەین، رۆڵی گرنگی ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، هەروەها جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان.

 

لەو دەرفەتەدا هیوادارین بە هەموو لایەک دڵسۆزانە و بەرپرسانەتر هەوڵ بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی سیاسی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی رۆشن و فەراهەمکردنی گوزەرانێکی شایستەتر بۆ هاووڵاتیان و گەلە خۆڕاگرەکەمان.

 

 

 

دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت و، هەر سەکەوتوو بن..

 

 

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان

 

٢٥ـی٧ـی٢٠٢٢

 

Back to top button