وه‌زیرى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریکی نوێ دەرکرد

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی بەهای باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی 171 جۆر کاڵاو بەرهەمی خواردەمەنی .

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە، رای گەیاند،” له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكان و زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هاو ڕه‌سمی گومركی بۆ بابه‌ته‌كانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی به‌كاربردنی رۆژانه‌ كه‌ بریتین له‌ ١٧١ كاڵای جۆراوجۆر.

Back to top button