وەبەرهێنانی هەولێر هەنگاوی دروستكردنی شوقەی كرێچیانی دەستپێكرد

وەبەرهێنانی هەولێر  هەنگاوێکی نوێ بۆ دروست کردنی شوقەکانی کرێنیشینان دەگرێتە بەر و، ناوی ئەو وەبەرهێنەرانە ئاشكرا دەكات كە بەشداری دەكەن لە دروستكردنی شوقەی كرێچیان لە هەولێر و داوایەکیان ئاڕاستە دەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیێندراوێکدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر،  رای گەیاند، لەو چوار هەزارو 100 یەكەی نیشتەجێبوونەی لەهەولێر بۆ كرێنشینان و كەمدرامەتان دروست دەكرێت 16 وەبەرهێنەر داوایان كردووە شوقەكان دروست بكەن.

 

لە راگەیاندراوەكە هاتووە” پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و هاووڵاتیانی کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان ،ئاماژە بە خاڵی یەکەمی ناوەڕۆکی نووسراوی دەستەی وەبەرهێنان، ئەوە 16 وەبەرهێنەر ئاگادار دەکەینەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر) پێشنیارتان وەکوو(وەبەرهێنەرانی شیاو و سەرکەوتوو) بە مەبەستی دروستکردنی باڵەخانەکان.

وەبەرهێنانی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو ” بۆ ئەم مەبەستە بفەرموون بە ئامادە کردن و پێشکەش کردنی (ئۆفەرەکانتان) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە ماوەی حەوت رۆژدا، بۆ دروستکردنی یەکەکانی(80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری) بە بێ هەژمارکردنی پێکهاتەکانی خزمەتگوزاری وەکوو(قوتابخانە، بنکەی تەندروستی، باخچەی ساوایان، هتد) تاکو بتوانین بە پێی پێویست و پەیوەندی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئەنجام بدەین پاڵپشت بە یاسا و رێنماییەکان”.

 

Back to top button