پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەکە کرد.

 

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت و پرسە نیشتیمانییەکان”.

 

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکەیدا دەشلێت: “ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکوومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلی کوردستان”.

Back to top button