وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان: داهاتی وه‌زاره‌ت له‌سه‌دا حه‌فتای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات
بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان لە گوتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکان دەکات.
دەقی گوتەکانی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان:
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان یەکێکە لە وەزارەتە هەرە گرنگەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگاى بایەخى سەرۆکى حکومەت کاک مه‌سرور بارزانی و ئەندامەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانە.
ئه‌م وه‌زاره‌ته یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته زۆر گرنگه‌كان، كه جێی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی كردووه‌ته‌وه، و بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خدانی زۆربه‌ی وڵاتانی بیانیی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی 70%ـی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، كه بڕێكی داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه، ئێمه ده‌ڵێین داهاتی وه‌زاره‌ت مانای فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی سووته‌مه‌نی پێویسته، بۆ وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا وەک (غاز، نەوتى رەش و دیزل) کە مانگانه نزیكه‌ی 80 ملیۆن دۆلار خه‌رجی تێچووه‌كه‌یه‌تی، ساڵانه ده‌كاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها سەرچاوەى سەرەکى دابینکردنى غازى ماڵان و لایەنى بازرگانییە، کە رۆژانە زیاتر لە (550 – 600) تەن دابین دەکات، به گوژمه‌یه‌كی پاڵپشتی، مانگانه به بڕی 10 ملیۆن دۆلار، كه ساڵانه ده‌كاته 120 ملیۆن دۆلار.
دابینكردنی 3 ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هاووڵاتیان به نرخێكی پاڵپشت (مدعوم)، کە مانگانە ئەم پاڵپشتیە زیاتر لە (31) ملیۆن دۆلار وه ساڵێك ئه‌گه‌ر حسابی بكه‌ین ده‌كاته 372 ملیۆن دۆلار.
ئێمه له‌م كابینه‌یه‌دا توانیومانه زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزی کۆمپانیا بیانیەکان ئەوانەى لە بوارى نەوت و گاز کار دەکەن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌دا بكه‌ین، به بڕێك له داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته.
ڕێژەیەکى باش لە قەرزى کۆمپانیاى بەرهەم هێنانى کارەبا کەچەندین ساڵ بوو لەلاى حکومەت مابوون وەکو قەرز ئێمه توانیومانه هه‌ندێك له‌و قه‌رزانه ئه‌دا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها پڕکردنەوەى ئەو بوودجەیەى بڕابوو لە لایەن وەزارەتى دارایی عێراق، کە مانگانە (200) ملیار دینار بوو، لەم ساڵەدا بەتەنیا دوو وەجبە کە (400) ملیار دینار بوو، بۆ ئێمه له مانگی حه‌وتدا نێردراوە و (800) ملیار دینار، كه پێویستمان به تریلیۆنێك و 400 ملیاره، له‌و ماوه‌یه ئه‌و بۆشاییه‌ی دروستبووه، وه‌كو یه‌ك تریلیۆن دینار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه له داهاتی وه‌زاره‌ت دابین كراوه.
ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى زۆر گرنگ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم له‌سه‌ر داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته وه‌كو پڕۆژه‌ی ئاو، کارەبا، تەندروستى، رێگاوبان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پڕۆژه‌كانی نه‌وت و غازیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌روه‌ها دابینکردنى ده‌رفه‌تی کارى راستەوخۆ بۆ زیاتر له (5,440) خەڵکى هەرێمى کوردستان كه ڕاسته‌وخۆ له كێڵگه‌كان كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان.
هه‌روه‌ها دابینکردنى هەلى کاری ناڕاسته‌وخۆ بۆ زیاتر لە (2000) خەڵکى هەرێمى کوردستان، وه‌كو كاری سێرڤس و گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه له‌و ناوچانه‌دا.
هه‌روه‌ها چەندین پڕۆژەی دیكه بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كێڵگه‌یان تێدایه، بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ش چه‌ندین پڕۆژه جێبه‌جێكراوه، له‌وانه كردنه‌وه‌ی رێگاوبان و دامه‌زراندنی قوتابخانه و یان پڕۆژه‌ی ئاو بە گوژمەى نزیكه‌ی (9.950) ملیۆن دۆلار پڕۆژه له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێكراوه.
وه‌كو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه ئه‌وه‌یه چۆن داهاتی خۆمان باشتر بكه‌ین و زیاتر بتوانین خزمه‌تی هاووڵاتی خۆمان بكه‌ین، چونكه وه‌زاره‌تێكی جێی ئیعتیمادی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ته و ئومێدێكی خه‌ڵكێكه كه به‌رهه‌م و كاری گونجاو ئه‌نجام ده‌ده‌ن فی سه‌بیلی ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌شی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ن.
وەزیری سامانە سرووشتیەکان کاروچالاکییەنی دەخاتەروو – YouTube