لە ماوەی دوو هەفتە 500 ئێزیدی لە نێو پەكەكە گەڕاونەتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە پەكەكە لە ناوچەی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگاڵ رێگریان لە هێزێكی پێشمەرگە كرد, شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژ و پەكەكە دروست بوو, رێگریەكانی پەكەكە كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی ناوچەكە بە تایبەت لە لایەن كوردی ئێزیدی لێكەوتەوە, بە هۆی شەڕەكەوە پێنج سەد ئێزیدی لە نێو ریزەكانی پەكەكە گەڕاونەتەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە خواكوڕكی راگەیاند:” رووبەروونەوەی هەفتەی رابردووی نێوان پەكەكە و پێشمەرگە, راستی بوونی پەكەكەی لە ناوچەكەدا بۆ خەلكی ئەو ناوچانە ئاشكراكرد, بۆیە لە ئێستادا ریزەكانی پەكەكە جێدە هێڵن و دەگەڕێنەوە, بە پێی ئەو ئامارەی دەستی ئێمە كەوتووە لە دوو هەفتەی رابردوو تا ئێستا پێنج سەد كەس گەڕاونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی:” لەسەرەتای شەڕی داعش خانەسۆر تەنها یەك گولەشی لە لایەن پەكەكەوە تێدا نەتەقێنرا بۆ ئازادكردنی خەلكی ناوچەكە ئەو راستیانە باش دەزانن, هەروەها هەموو ئەو مێرمندالانەی پەروەردەی سیاسی كردوون ئێستا, كەس و كارەكانی هەڕەشەی گەڕاندنەوەی منداڵەكانیان لێدەكەن, بۆیە لە ئێستادا بە بەردەوامی ئەوانەی پەیوەندیان بە پەكەكەوە كردبوو دەگەڕێنەوە, وە دوای رێگریەكانی هەفتەی رابردوو هێنانی خەلكی رۆژ ئاوا لە لایەن پەكەكەوە بۆ خۆپیشاندان بە ناوی ئێزیدی ناوچەكە, خەلكی ئەم دەڤەرەی لە پەكەكە توڕە كردووە.
شایەنی باسە, دوو هەفتە بەر لە ئێستا گروپێكی سەربەپەكەكە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگەی رۆژ بە هۆیەوە كوژراو بریندار هەبوون, جگە لەوە دوو رۆژ بەر لە ئێستا پەكەكە خەلكی رۆژئاوای كوردستانی هێنایە خانەسۆر بەناوی ئێزیدی خۆپیشاندان بكەن, بەڵام هەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبوو.

Back to top button