ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێی هێرشەکانی تورکیا دەکات لە ناو خاکی عێراقدا

 

لە سەر داوای وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی هێرشەکانی تورکیا لە ناوخاکی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی تۆپبارانی  ئەم دواییەی سەر هاوینە هەواری گوندی پەرەخ دەکات لە لایەن سوپای تورکیاوە .

.

لەم کۆبوونەوەدا ، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری دەکات و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەخاتە ڕوو .

 

رۆژی 20/7/2022، بەهۆی تۆپبارانی توکیا لە ناوچەیەکی گەشتیاری گوندی پەرەخ-ی ناحیەی دەرکاری سنووری زاخۆ، 9 گەشتیار کوژران بوون و زیاتر لە 25 کەسی دیکەش برینداربوون.

Back to top button