وەزارەتی تەندروستیی چەند بڕیارێک لە “بەرژەوەندیی نەخۆش” دەردەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات و دەڵێت، “بۆ بەرژەوەندیی گشتیی نەخۆش” و پێشکێشکردنی “باشترین خزمەتگوزاری و چارەسەرە” بە نەخۆشەکان.
لە نووسراوێکدا کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی لەسەرە ئەوە هاتووە کە “سەرجەم نەخۆشخانەکان بە گشتی و بەشەکانی فریاکەوتن ئاگاداربکەنەوە، پێویستە بۆ دانانی ئێشکگری بۆ پزیشکانی پسپۆڕ و پزیشکانی نیشتەجێی دێرین چەند خاڵێک جێبەجێ بکەن.”
خاڵەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:
– مانگانە خشتەی ئێشکگری بە فەرمانی کارگێڕی دەربچێت و هەڵبواسرێت.
– لە کاتی گۆڕینەوە پێویستە زووتر بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و سەرۆک بەش و سەرۆکی پزیشکان رەزامەندبن و بڵاوبکرێتەوە.

– پێویستە ئێشکگری پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین لە کاتی ئێشکگری بەردەوام لە نەخۆشخانە بێت و نابێت لە دەرەوەی نەخۆشخانە بێت.
– نابێت پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگر یان نیشتەجێی دێرین لە کلینیکی تایبەتی خۆی یان لە نەخۆشخانەی تایبەت بێت لە رۆژی ئێشکگری.
Back to top button