رووفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانی دەگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆیان

دوای ئەوەی ساڵی 2003 لە بیابانی عەرعەر رووفاتی 597 بارزانی دۆزرانەوە، تەرمەکانیان برانەوە بارزان و لە گۆڕستانی جینۆسایدکراواندا بەخاک سپێردران.وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رووفاتی 100 ئەنفالکراوی دیكەی بارزانی دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان و لە رێوڕەسمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.
 عادل مەلا ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، رۆژی 30ی تەممووز، رووفاتی 100 هاونیشتمانی بارزانی کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەلایەن حکومەتی بەعسەوە ئەنفالکرابوون، لە بەغداوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە رێوەڕەسمێکدا لە زێدی خۆیان لە بارزان بەخاک دەسپێردرێن.
هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گوتیشی: “تەرمی ئەنفالکراوەکان، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانی عەرعەر بوون لە باشووری عێراق و هەموو رێکارەکانیشیان لە بەغدا تەواوبووە و ئامادەن بۆ گەڕاندنەوە”.

لە 31-7-1983، گاردی کۆماریی عێراق لە شاڵاوێکدا بۆ سەر بارزانییەکان هەشت هەزار کەسیان لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر ئەنفال کرد
Back to top button