كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێكرد

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، داواده‌كه‌ین پرسی سووریا بدرێته‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

هه‌روه‌ها ئه‌وروپا دژایه‌تی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی توركیا له‌ سووریا راگه‌یاند.

په‌ر‌له‌مانی عێراق، له‌ دانیشتنی رۆژی 23ـی ته‌مموزی2022 له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق كۆبووه‌وه‌ و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یپێكردبوو، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق،  دوێنێ  بەئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند، “بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر بە هێرشەكانی تورکیا، پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهاتووه‌”.

Back to top button