نێوان میسی و نیمار له به‌رشه خۆش نیه و هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرا.
خواكوڕك
سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندنةكانى ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه” كه ڕه‌نگه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك گرژی و ناخۆشی بكه‌وێته نێوان مێسی و نێیمار.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 /3/ 2017 پێگه‌ی DIARIO GOALـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ” كه كارگێرانی بارسێلۆنا له‌سه‌ر خواستی نێیمار هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی ناوه‌ڕاستكاری به‌رازیلی لیڤه‌رپوول ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام مێسی رێگری له هاتنی ئه‌م یاریزانه ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه بیرۆكه‌ی كڕینی ئه‌م یاریزانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و دژی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ كامپ نوو ده‌وه‌ستێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ماوه‌ی 2 ساڵه نێیمار ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه راسپاردووه، به‌ڵام تاكه گرفت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ كامپ نوو، ناڕه‌زاییه‌كانی مێسی ـیه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، مێسی خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه له جیاتی كۆتینهۆ، كار بۆ گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالای هاونیشتیمانی له یانه‌ی یوڤێنتۆس بكه‌ن.
كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤاسكۆ دی گامای به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2009 بۆ ریزه‌كانی ئینته‌ر میلان گواسترایه‌وه، دوای ته‌نیا یه‌ك وه‌رز یانه ئیتاڵیاییه‌كه ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول هه‌رزانفرۆش كرد، به گوته‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا ئینته‌ر به فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه هه‌ڵه‌یه‌كی چه‌وت و مێژوویی كرد.