ئیسرائیل: ئامادەكاریمان بۆ لێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران كردووە

ماڵپەری “عەرەبیە” بڵاوی كردووەتەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بێنی گانتس دووپاتی كردەوە، ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەك رازی نابێ رێككەوتێكی خراپ لەبارەی ئەتۆمیی ئێران ئەنجام بدرێت، بەهۆیەوە شەرعییەت بە رژێمەكە بدات و ئابوورییەكەی ببووژێنێتەوە، بۆیە هەموو كاتێك ئامادەییمان بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بە ئامانج بگرین.

گانتس زیاتر گوتوویەتی، ئەو هەڕەشانەی ئێران بە ئیسرائیل دەیكات، تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێمە، بەڵكو هەڕەشە لە هەموو دنیا دەكات.

 

Back to top button