سەرکردەیەکی یەکگرتوو : به‌هۆی جووڵه‌ی په‌که‌که و ترسی فڕۆکه‌وه به‌شێک له گونده‌کانی شارباژێر چۆڵیان کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/07/20220727_020400.png)
به‌شێک له گونده‌کانی شارباژێر چۆڵیان کرد و سکرتێری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییش دەڵێت ئه‌وه‌ی کراوه مه‌ترسییەكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌که.
مه‌هدی مه‌حموود، سکرتێری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، کاره‌ساتێكی گه‌ورەیە ئه‌و گوندانه چۆڵ بکرێن، چونكە په‌کەکه دێته ئه‌و ناوچه‌یە و تورکیاش بۆردومان ده‌کات، له‌م نێوه‌نده‌دا خه‌ڵکی داماو و هه‌ژار ده‌بێته قوربانی.
ئەو سەرکردەی یەکگرتوو باسی لەوەشکردووە، کاری دەسەڵاتە فەرمییەکانە که قسه له‌گه‌ڵ په‌که‌که بکات و ئه‌م بنکانه‌ی په‌که‌که لێره نه‌هێڵێت و رێککه‌وتنێک بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که ئەگەر له‌لایه‌ک خه‌بات بکات، له‌لایه‌کی دیکه نه‌بێته مایه‌ی وێرانکردن، ئاخر کێ لە چۆڵکردنی ئه‌و گوندانه قازانج ده‌کات.