وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ نەخۆشخانەی ئەڵمانی ١٠٠ قەرەوێلەیی دەکرێتەوە

ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی نەخۆشخانەی ئەڵمانی ١٠٠ قەرەوێلەیی کە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لە سلێمانی دروستکرا، تەواو بوو بە فەرمی دەکرێتەوە و ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت.

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ لە شاری سلێمانین و نەخۆشخانەی ئەڵمانی کە ١٠٠ قەرەوێلەییە ڕادەستی ئێمە دەکرێت و تەواو بووە و دەکرێتەوە کە لەسەر مینحەی وڵاتی ئەڵمانیا بوو، لە سەرەتای شەڕی کۆرۆنا سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا لە سلێمانی دروست بکرێت و ئەمڕۆش نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە.

وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: نەخۆشخانەکە ھەموو بەشەکان لەخۆ دەگرێت چاودێری چڕ، تاقیگە، قاوش، سۆنەر، تیشک و ستی سکان و لەسەر ڕووبەری ١٠ ھەزار مەتر دووجا دروستکراوە، کە خزمەتێکی باشی دانیشتووانی سنووری سلێمانی دەکات.

Back to top button