لەتیف رەشید لە سەر ئاستی ناوخۆی یەكێتی باس لە دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لە كاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەكرێت

 

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا یەكێتی لەسەر ئاستی ناوخۆی خۆی نەیتوانیوە كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریبكات و بە جۆرێك تا دێت ركابەری لە نێوان دوو ئەندامەكەی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار توندتر دەبێتەوە، لەتیف رەشید كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیێنیت كە باس لە دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لە كاندید بوون بۆ ئەو پۆستە دەكرێت.
لەتیف رەشید كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق هێشتا بڕیاری فەرمی لەسەر ئەو بابەتی دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح نەدراوە، بەڵام قسە دەکرێت و بابەتەکە باس دەکرێت، هەروەها لایەنەکان بۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتەکە دەخەنە روو، هەرچەندە هێشتا بەفەرمی بەیانی لەسەر دەر نەکراوە”.
ئەمە جگە لەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان رێبەر ئەحمەدی وەك كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق دیاری كردووە، لە هەمانكاتدا بەرهەم ساڵح لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەموو شێوەیەك رەتكراوەتەوە.

Back to top button