نه‌جمه‌دین كه‌ریم:به‌ ئاگایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوه‌.

خواكوڕك

نەجمەددین كەریم ئه‌مڕۆ له‌ وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند” رێگه‌ ناده‌ن چی دیكه‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك سته‌می لێبكرێت به‌هۆی هیچ هۆكارێك.

ئه‌مڕۆ (نه‌جمه‌ددین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاندوه‌” ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامیداوه‌ چه‌ند خاڵێكه‌, به‌ ئاگاداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و ئێمەش‌ سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌, نه‌ك ته‌نها ئه‌و خاڵه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تی عێراقدا بێت.

 

 

Back to top button