ڕوسیا هۆشداری له‌به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكا و ناتۆ بۆ هێرشكردنه سه‌ر مۆسكۆ ده‌دات
كۆنستانتین گاڤریلۆڤ سه‌رۆكی شاندی روسیا بۆ دانوستانه‌كانی ڤیه‌نا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئۆكراینا موشهكههڵگری ئه‌مریكا یان چه‌كی دیكه‌ی دورمه‌ودای ناتۆ بۆ بۆردومانكردنی خاكی روسیا به‌كاربهێنن، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كانی قورس و جدیتر ده‌بن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی روسیا هۆشداریدا له‌وه‌ی هاندانی ئه‌وروپا بۆ توندكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بازنه‌ی ململانێكان فراوانتر بكرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، واشنتن پاڵ به شوێنكه‌وته ئه‌وروپیه‌كانی ده‌نێت بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كیێڤ و خراپتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، ناچاریان ده‌كات مه‌شق به سه‌ربازانی ئۆكراینا بكه‌ن و زه‌وییه‌كانیان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ترانزێت بۆ دابینكردنی چه‌ك به‌كاربهێنن.