كەركووك, 11 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران
خواكوڕك
هەڵمەتی راوەدوونانی گومان لێكراوان و تۆمەتباران لە كەكووك بەردەوامە, بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایگەیاند، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە كۆمەڵگایەك و دوو گوندی سنووری ناحیەی تازەی سەر بە شاری كەركووك، 11 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران.
عەمید(سەرحەد قادر) بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “هێزەكانمان لە پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك و، بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەركووك، ئەمرۆ پێنجشەممه، هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی كۆمەڵگای (قادسیە) سەر بە ناحیەی تازە و هەردوو گوندی (قتش و مەلاعەبدوڵڵا) كرا، لە ئەنجامدا 11 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران.”
بەرێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك گوتیشی، دەستیان بەسەر ئۆتومبێلێكی بێ تابلۆ و، RBG7 و، 2 مووشەك و، 10 دەمانچەی جۆری كڵۆك و، 2 كلاشینكۆف و، ئامێرێكی بێتەلدا گرتووە.