تەقتەق : حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پرۆژەیەک دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

لە چوارچێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەم بۆ گرنگیدان بە پرۆژە جۆراوجۆرەکان لە هەموو شار و ناحیە و ناوچەکانی کوردستان ، چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە جێبەجێ دەکرێت .

لەمبارەوە ، ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ،ئەو پڕۆژانەی كە لە سنووری ناحیەی تەقتەق بەڕێوە دەچن، بریتین لە قیرتاوكردنی ڕێگای گوندی كانی ڕەش و دروستكردنی پردێك لە سنووری گوندی مەلازیاد، فەرمانی قیرتاوكردنی ڕێگای گوندی كونەگورگیش دەرچووە لەگەڵ كۆنكرێتكردنی چوار كۆڵان لە ناوەندی ناحیەی تەقتەق و ئەو پڕۆژانە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە

 

لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات : بڕیارە لەم ڕۆژانەی داهاتوودا بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانمان پێ بگات و نزیكەی 600 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەی تەقتەق خەرج دەکرێت.

Back to top button