بڕیارێکی حکومەت کاریگەری کردۆتە سەر هەرزان بوونی کەلوپەلی خۆراکی
هەڵگرتنی باج لە سەر ژمارەیەکی زۆر کەل و پەلی خۆراکی لە دوای بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆتە هۆکاری ئەوەی نرخی زۆرێک لە کەل و پەلە خۆراکییەکان لە بازاڕدا هەرزان ببن .
لەمبارەوە فەتحی مەجید ڕاوێژکارێکی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ” دەزگای میدیایی خواکەڕک -ی ڕاگەیاند: ”بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی خۆراکی وای کردووە نرخی خۆراک هەرزان بێت و نرخەکەی بێتە خوارێ، چونکە کاریگەریی زۆری هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئۆکراینا وای کرد گەنم و زەیتیش هەرزان بێت
هاوکات ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد ”ئەو بڕیارە کە باج لەسەر کۆمەڵێکی زۆری کەلوپەل هەڵگیراوە، وای کردووە نرخی کەلوپەل هەرزان بێت، ئەوەش وای کردووە کە خەڵک سوودی لێ وەربگرێت و لە بەرژوەندیی خەڵکی خۆماندایە.”