هەولێر : قۆناغی دووەمی شەقامی خێرای 150 مەتری لە کۆتایی کارەکانیدایە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/07/frame-website-1-92.jpg)
لە ئێستادا کارکردن لە شەقامی خێرای 25 مەتری هەولێر بە چڕی بەردەوامەو قۆناغی دووەمی پرۆژەکەش 85٪ لە تەواوبووندایە .
لەمبارەوە کەیفی فارس، سەرپەرشتیاری دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ”دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمساڵ تەواو دەبیت و دەکرێتەوە، چونکە 85%ی تەواو بووە.”
کەیفی هاوکات ئاماژە بەوە دەکات: ”ئێستا کاری گاردرێل و دانانی هێمای هاتوچۆ و کۆتاقاتی قێر کە قاتی سێیەممە دەکرێت، واتا وردەکارییەکانی ماوە و درێژاییەکەیشی 7،5 کم دەبێت و لە ڕێگای شەقڵاوە تا کەسنەزانە و کاری باش و خێرای تێدا دەکرێت