واده‌ی خۆپیشاندانی دووه‌می لایه‌نگرانی سه‌در ئاشكرا كرا

به‌رپرسانی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م واده‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی دووه‌می ڕه‌وته‌كه‌یان دیاری كرد بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و دەلێن: ئامادەین.

 

ئیبراهیم ئه‌لجابری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ پۆستێكی (فه‌یسبووك)دا ڕایگه‌یاند “گه‌ل ده‌ڵێت ئایا ڕۆژی شه‌موو نزیك نییه‌”.

 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ حازم ئه‌لئه‌عره‌جی كه‌سایه‌تی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در ئه‌ویش له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند “شه‌موو ئاماده‌ین”.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌نیازه‌ ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێوه‌ ببات.

 

دوێنێ چوارشه‌م سه‌تان لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌، چوونه‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

Back to top button