مستەفا کازمی : پێشهاتە سیاسییەکان ئاماژەیەکی مەترسیدارن بۆداهاتووی عێراق

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا دوواپێشهاتەکان لە عێراقدا بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتیی عێراقییەکان .

 

مستەفا کازمی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات عێراق تووشی قەیرانێکی نوێی کۆمەڵاتی و ئەمنی نەکەنەوە .

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا دیسان  داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات قەیرانەکان نەخەنە ئەستۆی حکومەت  و داواش دەکات ڕێگەچارەیەک نوێ بدۆزنەوە بۆ چەقبەستوویی سیاسیی ئەمڕۆی عێراق

Back to top button