لە سلێمانی كچە پەیامنێریكی كوردستان تیڤی بەسەختی بریندار كرا
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی هەلەبجە هێرشیانكردە سەر تیمەكانی كوردستان 24 كامێراو كەلو پەلی رۆژنامەوانیان لێسەندن نەیان هێشت مەراسیمی ساڵیادی كیمیا بارانكردنی هەلەبجە بگوازنەوە, دووای چەند كاتژمێرێك لە سلێمانی پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان لە رۆژنامەنوسێكی كچی كەماڵی KTVدرا بە سەختی برینداركرا لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئازاری 2017، لەكاتی روماڵكردنی یاریی نێوان یانەی نەورۆز و شێروانە لە یانەی كەمال سەلیمی شاری سلێمانی دا، هێزی چالاكییە مەدەنییەكان پەلاماری كچە پەیامنێرێكی وەرزشیی تەلەفزیۆنی KTVیاندا و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
هوشیار عەزیز بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی KTV لە ناو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری سلێمانی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ نەشمیل محەمەد، پەیامنێری وەرزشیمان چووە بۆ روماڵكردنی یاری نێوان ئەو دوو تیپە بەڵام لە كاتی روماڵكردن و وێنەگرتن هێزی چالاكییە مەدەنییەكان رێگرییان لێ كردوە پاشان پەلاماردراوە سەری ئازاری پێگەیشتووە.
ئاشكراشیكرد، ” پەیامنێرەكەمان بۆ ماوەی زیاتر لە 5 كاتژمیِرە لە نەخۆشخانە بێ هۆشەو لە ژێر چاودیری پزیشكدایە” .