بڕیـارێکی گـرنگ لـە بەرژەوەندی جوتیاران درا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان بە مەبەستی دەستکەوتنی بنەتۆی بە بڕشت و بەرهەمداری دانەوێڵەی گەنم لە سەرچاوەی باوەرپێکراو، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری دا بە رێگەپێدان بە ھاوردەکردنی بنه‌تۆی گه‌نم.

 

ڕاشیگه‌یاند: ڕێگه‌ ده‌درێ خاوەن کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان بڕی 80،000 هەزار تۆن بنەتۆی گەنمی ڕێگەپێدراو هاورده‌ی ھەرێمی کوردستان بكرێ بۆ وەرزی چاندنی 2022-2023.

 

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئەم رێگەپێدانە له‌ ڕێكه‌وتی 28/8/2022 تاوه‌كو 14/1/2023 دەست پێ دەکات.

Back to top button